مستخدم:شێوەماتی شاعیر
ژیاننامەی شێوەماتی[عدل | عدل المصدر]
ناوی ڕاسته‌قینه‌ی نووسه‌رو شاعیری کورد شێوهماتی[يوسف محمد محي الدين علي عبدالكريم مهلاجلال حهمهعلي]یه له‌ڕووی بنه‌ماڵه‌وه سه‌ر به عه‌شیره‌تی [ده‌لۆ]یه که‌به‌یه‌کێک له‌عه‌شیره‌ته به‌ناوبانگ ومه‌زن وههره گه‌وره‌کانی ناوچه‌ی خوارووی که‌رکووک وناوچه‌ی گه‌رمیان داده‌نرێت ،ئه‌م شاعیره له‌دایکبووی شاری که‌رکووکه‌و له‌گه‌ڕه‌کی ڕزگاریی [حي الحرية]سه‌ر به قه‌زای ناوه‌ندی پارێزگای که‌رکووک له‌به‌رواری1994/2/21ی پاش زایینی ڕۆژی دووشه‌ممه لەبنەماڵەیەکی بەڕەگەزی کوردی موسڵمان له‌دایکبووه،کە بەدەستی ڕژێمی بەعس چەندین جار بەهۆی کوردبوونەوە ئاوارەو دەربەدەر وکرێنشین کراون وێڕای هەوڵدان بۆ بەعسیکردن وتەعریبکردنی ناو ونازناوی بنەماڵەکەی لەلایەن ئەو ڕژێمەوە.
شێوەماتی وقۆناغی خوێندن[عدل | عدل المصدر]
له‌شاری که‌رکووک له‌ساڵه‌کانی [2000_2001]ی پاش زایین ڕوو دەکاتە خوێندنی قۆناغی سەرەتایی هەروەها خوێندنی شه‌شه‌می ئاماده‌یی به‌شی وێژه‌یی له ناوه‌ندی که‌رکووک له‌فێرگه‌ی[ئامادەیی کوردستانی کوڕان _ إعدادية كردستان للبنين] له [2011-2012]ی پاش زایین ته‌واو کردووه که تێکڕای نمره‌کانی بۆ ده‌رچوون بۆ زانکۆ وپه‌یمانگاکان 74%بووه که به‌یه‌کێک له‌نمره باشه‌کانی ئه‌و ساڵە داده‌نرا بۆ وه‌رگرتن له‌کۆلێژه جۆراو جۆره‌کانی زانکۆی کەرکووک به‌ڵام له‌ژێر ویست وخواستی خۆی لەساڵانی [2013/2012]ڕووی کردووه‌ته کۆلێژی یاسا ولەزانکۆی که‌رکووک خوێندنی کۆلێژی تەواو کردووە وهەر لەو زانکۆیەدا بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەیاسا بەدەست هێناوە.
شێوەماتی وچالاکیی سیاسیی[عدل | عدل المصدر]
لەسەرەتای دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕاندا ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەبزوتنەوەکەوە کردووە بەجۆرێک کە پێشتر پەیوەندیی بەهیچ لایەن و ڕێکجراوو حیزبێکەوە نەکردووە،هەروەها بەپلەی هەڵسوڕاو لە بزوتنەوەکەدا کاری کردووە کە بووەتە بەرپرسی بەشی زانکۆ وپەیمانگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای کەرکووک هەروەها وەکو نوێنەری گەنجانی شاری کەرکووکی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداریی لەکۆنفڕانسی لاوانی بەدەپەی بەرواری 2013/11/30 کردووە لەشاری ئامەدی باکووری کوردستان ،جگە لەبەشداریی کردنی لەچەندین چالاکی ناوخۆی بزوتنەوەکەدا،هەروەها لە سەرەتاکانی تەمووزی ساڵی 2014 لەپاش دروستبوونی ڕێکخراوی تیرۆریستی چەتەکانی داعش وەکو هاوڵاتیەکی کوردستان لەڕێگەی تاڤگەری گۆڕانەوە ناوی خۆی لەڕیزی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان ناونووس کردووە بەشێوەیەکی خۆبەخش بۆ پاراستنی خاکەکەی لەهەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی دەرەکی کەببێتە مەترسی لەسەر هاوڵاتیانی کوردستان.
شێوەماتی لەبواری شیعریی دا[عدل | عدل المصدر]
شێوەماتی شاعیر لەتەمەنی دوانزە ساڵیەوە له مانگی [شباط _فبرایر]ی ساڵی 2006 کە پۆڵی شەشەمی سەرەتایی بووە ده‌ستی کردووه به‌نووسینه‌وه‌ی شیعر وتێکه‌ڵ به‌کاری نووسینه‌وه بووه ولەمانگی ئابی 2009 ی پاش زایین نازناوی شێوهماتی لهخۆناوە.
وشەی شێوەماتی[عدل | عدل المصدر]
وشه‌ی شێوهماتی له‌ڕووی ڕێزمانیه‌وه ناوێکی لێکدراوه له زمانی کوردیی به‌واتای (ڕووخساری بێ ده‌نگ) دێت هه‌روه‌ها له‌زمانی عه‌ره‌بیدا به‌واتای (الشکل الصامت_الوجه الساکت)دێت هەروەها لەزمانی ئینگلیزیی شانشینی یەکگرتوودا بەواتای (Silent face)دێت.
شێوەماتی و داهێنانی شیعریی[عدل | عدل المصدر]
شێوەماتی شاعیر هەر لە سەرەتای دەست بەشیعربوونیەوە هەوڵی داهێنانی شیعریی داوە بەشێوەیەک کە جیاواز دەرکەوێت لەهەموو شاعیرانی پێش سەردەمی خۆی هەروەها هەوڵی گۆڕینی شێوازی شیعری بەهەموو شێوەیەک داوە هەمیشە بەردەوام بووە لەداهێنان بەتایبەت لە شیعری خشتەیی بەشێوەی ئاسۆی وستوونی وێڕای گرنگیدانێکی تەواو بە هونەری ڕەوانبێژیی و کاری ڕێزمانی لە شیعرەکانیدا.